بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، ئەبووئالا وەلایی ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق، ئەوڕۆ پێنجشەممە هوشداری دا کە ئەگەر شەڕ لە دژی ئێران دەست پێبکات، سەدان هێزی ئامادەی شەهیدبوون، بۆ کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ڕەوانە دەکات.
وەلایی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نووسی: لەو ئەگەرەدا ئەمریکاییەکان بۆ دووەم جار بێ هائبروو دەبێت، وەک چۆن جاری یەکەم بە ئابرووچوونەوە لەو وڵاتە دەرکرا.
وتیشی: ئەمجار چیتر شوێنپێیەک لە ئەمریکا و مووچەخۆرانی لە ناوچەدا نامێنێت و ڕژیمگەلی پاڵپشتی داگیرکەرانیش دەڕووخێن.
Your Comment