AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢١ ١٣:٢٨

وەزیری بەرگریی ئێران: ئەمریکا هەڵە بکات بنکەکانی لە بندەستمانە دەکرێنە ئامانج

وەزیری بەرگریی ئێران: ئەمریکا هەڵە بکات  بنکەکانی لە بندەستمانە دەکرێنە ئامانج

ئەمیر نەسیرزادە بە داکۆکی لە ئامادەیی هێزی چەکداریی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک، ڕایگاند: لە ئەگەری هەڵەی دوژمن، ئەمریکا دەبێ ناوچەکە بەجێ بێڵێت، چونکە هەموو بنکەکانی لە بندەستماندایە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی ‌هێزی چەکداری لە پەراوێزی دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت، وتی: لە ئەگەری هەڵەی دوژمن و هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر ئێران، بێ‌گومان لایەنی بەرامبەر قوربانیی زۆرتر لە ئێمە دەدات. لەو ئەگەردا ئەمریکا دەبێ ناوچەکە بەجێ بێڵێت، چونکە هەموو بنکەکانی لە ناوچەدا لە بندەستماندایە.

ناوبراو بە ئاماژە بە کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەمریکا بەبێ ڕەچاوکردنی وڵاتی میوانداری، جەختی کرد: لەمدواییەدا سەرکەوتنی باشمان لە بواری ئۆپەراسیۆنیدا بە تایبەت لە تاقیکاریی مووشەکی دووسەر جەنگی بووە و دەستی هێزی چەکداریی ئێران پڕە. هەر بۆیە نە ئێمە قبووڵی دەکەین و نە کەس بۆی هەیە لە دانوستانەکاندا بابەتی بەرگری بوڕووژێنێت.

News ID 55368

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha