بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، هێزەکانی ئاسایشی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان لە دژی کۆبوونەوەی نهێنیی سەرکردەکانی حزبی بەعس لە سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و لەو ئۆپەراسیۆنەدا، هیزەکانی ئاسایش تاقمێک لە بەشداربووانیان قۆڵبەست کرد. بەڵام جەماڵ مستەفا عەبدوڵڵا سوڵتان، زاوای سەدام حسێن، توانی بەر لە گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش، خۆی دەرباز بکات.
سەرچاوەیەکی ئاسایش لەوباریەوە ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە دژی کۆبوونەوەیەکی پلان بۆ داڕێژراوەی تاقمێک لە سەرکردە گرنگەکانی حزبی بەعس بووە کە بە دوای بووژاندنەوەی پێکهاتەی ئەو حزبە لە عێراقدا بوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە زانیارییە وردبینانەکانی هێزی ئاسایش لەبارەی ئەو کۆبوونەوە و دەستگیریی چدندین بەرپرسی باڵای سەربازی و سیاسیی بەعس لە دانیشتنەکەدا، جەختی کرد: ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانی عێراق توانی لە قۆناغەکانی پێشووشدا، چەندین ئەندامی حزبی بەعس لە پارێزگاکانی بەغدا، سەلاحەدین، کەرکووک و ناوچەکانی تردا دەستگیر بکات.
شایانی باسە، هەر جۆرە چالاکیی حزبی بەعس بە پێی دەستووری عێراق قەدەغەیە.
Your Comment