بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگاداری دەزگای ئیتلاعاتی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ئەگەرچی ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بەڵگەیانە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەنجام دراوە، بەلام زۆربوونی بەڵگەکان و زەروورەتی گواستنەوەیان بۆ ناوخۆی ئێران، ببووە هۆی بێدەنگیی ئەو دەزگایە، بۆ ئەوەی لە گەیشتنی هەموویان بە شوێنی پارێزراوە مەبەست، ئەرخەیان بێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد: زۆربوونی بەڵگەکان بەڕادەیەکە کە تەنیا لێکدانەوە و بینینی هەموو وێنە و فیلمەکان کاتێکی زۆری دەوێت.
Your Comment