AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٧ ٠٨:٤٥

عێراقچی: بەم زووانە وەڵامێکی گونجاو بە پێشنیاری ئەمریکییەکان دەدەینەوە

عێراقچی: بەم زووانە وەڵامێکی گونجاو بە پێشنیاری ئەمریکییەکان دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لەم دواییەدا پێشنیارێک لەلایەن ئەمریکاوە بە ئێمە دراوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئێمە وەڵامێکی گونجاوی دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی نیلی میسر، ڕایگەیاند: ئێران و میسر دوو وڵاتی کاریگەری ڕۆژاوای ئاسیان و هاکارییەکانیان دەتوانێت ببێتە هۆی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی ناوچەیی و لە ئەم سەفەرشدا لەسەر غەززە، یەمەن و دەریای سوور پێکەوە گففتوگۆمان کرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەوەی کە لە دەریای سوور ڕوو دەدات ، کاردانەوەی ئاسایی بە جەنایەتەکانی ئیسرائیلە. ئێمە هیوادارین بە بەدی هاتنی ئاگربڕ لە غەززە سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ دەریای سووریش.

عێراقچی لە بەشێکی دیکە لە گفتوگۆکویدا ئاماژەی دایە سەر گفتوگۆکانی ئێران وئەمریکا و وتی: ئێران بەردەوام لەسەر ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی جەختی کردووە ە هەرجۆرە چەکێکی ئەتۆمی حەرام ڕاگەیاندووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە لەم دواییەدا پێشنیارێک لە لایەن ئەمریکاوە دەستمان گەییشتووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا وەڵامی گونجاوی دەدەینەوە، وتی: ئەو وەڵامە بە پێی بنەمای بیری کۆماری ئیسلامی ئێران و لە درێژەی بەرژەوەندی گەلی ئێران ڕێک دەخرێت.

News ID 55307

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha