بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو قاسم، وتەبێژی سەربازی بەرخۆدانی ئیسلامی لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە بەرپرسیارێتی هاویشتنی مووشەکەکان بەرەو گولانی داگیرکراو کە لە ڕۆژی ڕابردوو ئەنجام درابوو، لە ئەستۆ گرت.
ناوبراو لە درێژەدا بە ڕەخنە لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی سووریا وتی: شۆڕشی سووریا لە ڕێگای سەرەکی خۆی لای داوە و ئەمڕۆ هەندێک کەس لەوێ باس لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن.
ئەبوو قاسم هۆشداریی دایە ئیسرائیل و وتی: ئێوە بەرەوڕووی تووڕەیی خەڵکی سووریا بوونەتەوە کە تەنیا بە خوێن دەکوژێتەوە.
مەحموود موالدی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی لە سووریا رایگەیاند: ئێمە کێشەمان هەیە لەگەڵ پێکهاتەی حکومەتی ئێستا لە سووریا و هەڵوێستەکانمان جیاوازە.

بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی سووریا، بەرپرسیارێتی هاویشتنی دوو مووشەک بۆ گولانی داگیرکراو کە دوێنێ ئەنجام درا، لە ئەستۆ گرت.
News ID 55289
Your Comment