بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعری "هێڵەکان بەرەو سووری ئەمبەن" وەک یەکەمین ئەزموونی کتێبیی خاتوو حەمیدە بینەندە(هۆنە)، شاعیری چالاکی سنەیی، پاش سێ ساڵ چاوەروانی، لە لایەن وەشانگەی ماد چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم کتێبە بە دیزانی ڕووبەرگی سەیران محەمەدی(ڕۆژان) بە پێی تابڵۆیەکی هادی زیائوددینی و پێداچوونەوەی ئەمجەد غوڵامی، لە دووتوێی ١٢٠ لاپەڕەدا ئاراستە کراوە.
Your Comment