AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٤ ١٨:٢١

عێراقچی: بە بێ پیتاندن، ڕێککەوتن ناکرێت

عێراقچی: بە بێ پیتاندن، ڕێککەوتن ناکرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: لە هیچ هەلومەرجێکدا ئێمە نیشتمانپەروەرانێک کە خەونەکانمانیان وەدی هێناوە، ناهومێد ناکەین؛ بە بێ پیتاندن، ڕێککەوتنیش ناکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: هۆکارێکی ڕوون هەیە بۆ ئەوەی کە بۆ تەنیا چەند وڵاتی کەم لە جیهاندا توانی چێکردنی سووتەمەنی ڕاکتۆرە ناڤۆکییەکانیان هەیە. ئەم بابەتە جگە لە پێویستی بە سەرچاوەی ماڵیی بەرچاو و ڕوانگەیەکی ستراتژیکی، پێویستی بە بوونی ژێرخانی پیشەسازیی بەهێز و ئاراستەیەکی تەکنۆلۆژی-زانکۆیانەیە کە روانای بەرهەم‌هێنانی سەرمایەی مرۆیی و زانستی تەکنیکیی پێویستی هەبێت.

وتیشی: ئێران بۆ بەدەستهێنانی ئەم توانستە، تێچوویەکی قورسی داوە؛ و لە هیچ هەلومەرجێکدا ئێمە نیشتمانپەروەرانێک کە خەونەکانمانیان وەدی هێناوە، ناهومێد ناکەین. دیسان دەیڵێمەوە: بە بێ پیتاندن، ڕێککەوتنیش ناکرێت.

News ID 55284

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha