بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی خزریان ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، سەبارەت بە پلانی نوێی ئەمریکا کە لە لایەن وەزیری دەرەوەی عەمان ئاراستەی ئێران کراوە، وێڕای ئاماژە بە پێداگریی ئەمریکا لە هەڵوێستە ناژیرانەکانیان بە پێچەوانەی هەڵوێستی دانوستانکارانەیان، وتی: ئەمە نیشاندەری ناهاوئاهەنگی لە نێوان تیمی دانوستانی ئەمریکا لەگەڵ تیمی سیاسەتی دەرەوەیی ناوەندی واشنتۆنە و ئەمە بۆتە هۆی هەڵویستگۆڕانی پەیتاپەیتای ئەمریکاییەکان.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکاییەکان باش دەزانن مافی پیتاندن لە خاکی ئێران، جێی مامەڵە و دانوستان نییە. وتیشی: پێداگریی ئەمریکا بۆ کۆکردنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئێران نیشاندەری نەبوونی ئیرادەیەک لە لایەن ئەوانەوە بۆ بە ئەنجامگەیشتنی دانوستانەکانە.
Your Comment