AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٧ ١٣:٥٥

ئێران لەگەڵ خۆبەدەستەوەدان و خۆبەسەردا سەپاندن نییە

ئێران لەگەڵ خۆبەدەستەوەدان و خۆبەسەردا سەپاندن نییە

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: ئێران دژی خۆبەدەستەوەدانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی مۆسکۆ وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای خۆی، دژایەتیی خۆبەسەردا سەپاندن و تەسلیم بوون دەکات و هەمیشە پێشوازی لە دانوستانی یەکسان دەکات.

عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، لە کۆبوونەوەی ئاسایشی مۆسکۆ وتارێکی پێشکەش کرد .

ئەحمەدیان ڕایگەیاند: هەوڵی بێبەش کردنی گەلی ئێران لە بەرنامەیەکی ئەتۆمی ئاشتیانە لە ڕێگەی گەمارۆکانەوە دراوە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە پشت بەستن بە ئایدۆلۆژیای خۆی، دژایەتی تەسلیم بوون دەکات و هەمیشە پێشوازی لە وتووێژی یەکسان دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە جەخت لە وازهێنان لە چەکی کۆمەڵکوژ دەکەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران دەستبەرداری مافی پیتاندن و خاوەندارێتی کەرەستەی پیتێنراو نابێ.

News ID 55202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha