AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٧ ١١:٠٥

سەرکەوتنی لیستی بەرخۆدان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی لوبنان

سەرکەوتنی لیستی بەرخۆدان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی لوبنان

یەکێک لە پەیامە گرینگەکانی سەرکەوتنی لیستی بەرخۆدان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی لوبنان ئەوە بوو کە نیشانی دا سەرەڕای هەوڵە بیانییەکان، بەرخۆدانی لوبنان نەتەنیا لە باری سەربازییەوە، لە باری سیاسیشەوە هێشتا بەهێزە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی لوبنان دوای 3 جار دواخستنی سەرەنجام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوە چوو و بەشداری خەڵک بەتایبەتی لایەنگرانی بەرخۆدان لە ئەو هەڵبژاردنە لە قەیرانی شەڕ و هێرشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە لوبنان، لە زیندوو بوونی بەرخۆدانی لوبنان و ڕەوایی سیاسی ئەو ڕەوتە بەتایبەتی لە ناوەند، باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە باس دەکات.


دوو لایەنی گرینگی بەرخۆدان واتا حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئومول بە لیستێکەوە لەژێر ناوی هاوپەیمانی گەشە و وەفاداری لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان بەشداریان کرد و لە زۆربەی شوێنەکانی لوبنان سەرەڕای بوونی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و خەسارەکانی بەجێماو لە شەڕ و هەروەها چالاکی هەندێک لە دژبەرانی بەرخۆدان لە لوبنان سەرکەوتنی گرینگی بەدەست هێنا.

حسێن ئەلنمر بەرپرسی ناوچەی بەقاع و شاری بەعڵبەک، ڕایگەیاند کە لیستی گەشە و وەفاداری بە پێی ئامارە فەرمییەکان، سەرجەم کورسییەکانی لە بەقاعی ڕۆژاوا بەدەست هێناوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو دەستکەوتە سیاسیە و هاتنی ساڵڕۆژی چوونە دەرەوەی ئیسرائیل لە باشووری ولبنان کە بە بەرخۆدانی خەڵکی ئەو وڵاتە هاتە دی، نەبیە بری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، لە حەماسەی سیاسی لوبنانییەکان لە بواری هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان دەسخۆشی کرد و ئەوەی هەوڵێک لە درێژەی جووڵەی بەرخۆدان وەسف کرد.

News ID 55198

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha