AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣ ١٨:٣٢

"مێژووی پەروەرەدەی کامیاران" ڕوونوێنی کرا

"مێژووی پەروەرەدەی کامیاران" ڕوونوێنی کرا

"کتێبی مێژووی پەروەردەی کامیاران؛ لە مزگەوت و حوجرە تا مەکتەب و پەروەردە" لە نووسینی دوکتۆر محەمەدباقر پیری، هاوکات لەگەڵ کرانەوەی پیشانگای 150 وێنەی دیرۆکیی کامیاران، لە هۆڵی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "کتێبی مێژووی پەروەردەی کامیاران؛ لە مزگەوت و حوجرە تا مەکتەب و پەروەردە" لە نووسینی دوکتۆر محەمەدباقر پیری، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵان، بە وتاردانی دوکتۆر نێعمەتوڵڵا عەزیزی لە هۆڵی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کامیاران ڕوونوێنی کرا.

ئەم کتێبە لە درێژەی زنجیرەی "کوردستان‌توێژی" وەک توێژینەوەیەکی شرۆڤەیی-وەسفی لە 7 بەش پێکهاتووە کە بریتین لە: پەروەردە لە چاخی کەونارادا، کامیاران و پەروەردەی پاش ئیسلام، چۆنیەتی دامەزرانی یەکەم قوتابخانەی ناوچەی کامیاران، کرانەوەی فەرهەنگ (پەروەردە) و بایۆگرافی و وێنەی هەموو سەرۆکانی فەرهەنگ، خێرخوازان و وەقفکارانی پەروەردەی کامیاران، بلیمەتان و ناودارانی پەروەردەی کامیاران و ئەلبۆمی وێنە و بەڵگەکان.

"مێژووی پەروەرەدەی کامیاران" لە دووتوێی 384 لاپەڕە لە لایەن بڵاوگەی دڵان‌ـه‌وە ئاراستە کراوە کە 144 لاپەڕەی ڕەنگی و 300 وێنە و 81 بەڵگە لەخۆ دەگرێت.

News ID 55152

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha