AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣ ١٩:٥٥

ئانروا: کوژرانی خەڵکی غەزە لە برسێتی یان لە ژێر بوردوماندا

ئانروا: کوژرانی خەڵکی غەزە لە برسێتی یان لە ژێر بوردوماندا

وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتن و کاردۆزی بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان(ئانروا) باسی لە دۆخی قەیراناویی و بێ‌وێنەی خەڵکی غەزە لە ژێر زەختی برسێتی و بوردوماندا کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای‌نیووز، عەدنان ئەبووحەسنە، وتەبێژی ئانروا، بە ئاماژە بە کەوتنە بەر شاڵاوی برسێتیی سەدان هەزار دانیشتووی کەرتی غەزە، وتی: 300 هەزار فەلەستینی لە غەزە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی مەترسی و خەڵکی ئەو کەرتە یان لە بەر برسێتی یان لە ژێر بوردوماندا دەمردن و غەزە لە ژێر زەختی برسێتییەکی بێ‌وێنەیە.

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێرای داواکاری لە ڕژیمی زایۆنی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوەکانی گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ غەزە، وتیشی: ئێمە خوازیاری دەستێوەردانی خێرای کۆمەڵگای جیهانی بۆ پێشگری لە کۆچپێکردن و گەمارۆی فەلەستینییەکان لە ناوچەی ڕەفەحین.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی، فیلیپ لازارینی کۆمیساریای ئانرواش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسیبووی: ئەو یارمەتیانەی دەگاتە کەرتی غەزە وەک دەرزییەک لە هومارێکی کایە. ناردنی کارا و بەردەوامی یارمەتییەکان تەنیا ڕێگەی پێشگری لە تەشەنەی کارەساتە. لانی‌کەمی یارمەتیی پێویستی فەلەستینییەکان لە غەزە، 500 تا 600 لۆری یارمەتی لە ڕۆژدایە.

News ID 55151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha