بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاساییە هەر خولێک هەستیاری تایبەتی خۆی هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی خولی نوێی سزا نوێیەکانی ئەمریکا، ئەم پرسانە بە ئاشکرا لەگەڵ لایەنی بەرامبەر دەوروژێنرێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی عومان لە ئیتاڵیا شوێنی دانوستانەکانە. دەمێنێتەوە بزانین لە ژووری دانوستاندا باسی چ تەوەرێک دەکرێت؟
ناوبراو وتی: دەبێ جەخت لەوە بکەمەوە کە ئێران بە جددی و یەکلاکەرەوە هەڵوێستە حەقەکانی خۆی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناڤۆکی ئاشتیانە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەخاتە ڕوو.
Your Comment