AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٩ ٠٦:٥٢

"دایاننامە" بەزوویی دەگاتە دەست لایەنگرانی فۆلکلۆری کوردی

"دایاننامە" بەزوویی دەگاتە دەست لایەنگرانی فۆلکلۆری کوردی

کتێبی "دایاننامە" وەک بەرهەمێکی پشتئەستوور بە فولکلۆری کوردیی گەرووسی و لە نووسین و داڕشتنەوەی ئەمیرحسێن عەزیمیان، بەزوویی لە سەر ئەرکی خودی نووسەر و بە هاوکاریی کتێبفرۆشتیی دێهخودای شاری بیجار بڵاو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "دایاننامە" بەرهەمی 5 ساڵ توێژینەوەی ئەمیرحسێن عەزیمیان، نووسەر و توێژەری گەنجی بیجاری، لەخۆگری 17 ڕیوایەتی زارەکی و فۆڵکی گەرووسییە کە بە ڕیزمانی کوردی گەرووسی و بە داڕشتەیەکی نوێوە ئاراستە کراوە.

ئەم کتێبە لە دووتوێی 300 لاپەڕە، بڕیارە بە زوویی و پاش ڕوونوێنی‌کران، بگاتە دەست لایەنگرانی ئەدەبی گێڕانەوە و فۆلکلۆری کوردی.

News ID 55074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha