AP ١٤٠٤ گوڵان ١٠ ٠٨:١٣

داواکاری ئێران لە ئەڵمانیا بۆ ڕوون کردنەوە سەبارەت بە چەکە کیمیاییەکانی سەدام

داواکاری ئێران لە ئەڵمانیا بۆ ڕوون کردنەوە سەبارەت بە چەکە کیمیاییەکانی سەدام

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نووسی: داواکاری ئێران لە ئەڵمانیا بۆ ڕوون کردنەوەی ڕای گشتی ئێران و جیهان لەسەر ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی ساڵڕۆژی جێبەجێ کردنی کۆنوانسیۆنی قەدەغەی بەرهەمهێنان، پاشەکەوت و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: 29 ی ئاپ، ساڵڕۆژی جێبەجێ کردنی کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیاییە. ئەو ڕۆژە بۆ گەلی ئێران نمانەی کۆدەنگی جیهانی بۆ دووپات نەکردنەوەی جەنایەتێکە کە لە ڕەوتی شەڕی عێراق و ئێران بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی سەربازان و خەڵکی سڤیل ئەنجام درا.

ناوبراو زیادی کرد: دۆزینەوەی ڕزستییەکان، پێداویستی جێبەجێ کردنی دادپەروەردییە؛ ڕوون کردنەوە سەبارەت بە ڕۆڵی دابین کەرانی ئەو مادە کیمیاییانە کە سەددام بەکارهێنا، بابەتێکی جیدییە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە جێبەجێ دەکرێت. داواکاری ئێران لە ئەڵمانیا گرتنە پێشی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان و ڕوون کردنەوە بۆ ڕای گشتی ئێران و جیهان لەسەر ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی لە ئەو بارەوەیە.

News ID 54838

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha