بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە میانەی سەفەری بۆ ڕووسیا لە لێدوانێک بۆ ڕاشاتوودەی، ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا سەلماندمان کە لە بەرامبەر زەخت و گوشار و هەڕەشەدا خۆڕاگرین و ڕەنگە ئەمریکاییەکان ویستبێتیان جارێکی تر ورەی ئێمە تاقی بکەنەوە، بەڵام زوو ئێستا دەزانن کە ئێران زۆر باش دەتوانێ بەرگری لە خۆی بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێداگریی ئێران لە هەڵوێستیە ڕەوا و دادپەروەرانەکانی، ڕاشیگەیاند: ئیستا کە بواری دیپلۆماسی کراوەیە، ئەگەر بێتوو دانوستانەکان بەرەوڕووی هەلومەرجی دژوار و سەخلەت بێت، ئێمە بواری دیکەشمان ئامادەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی تر لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وتی: ئیسرائیل نە تەنیا جەسارەتی هێرشکردنە سەر ئێرانی نییە، بەڵکوو بڕوا ناکەم ئەمریکاش ڕیسکی ئاوەها سەربزێوێکی مەترسیدار لە ئەستۆ بگرێت.
Your Comment