بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەمالوەندی سەبارەت بەو دوو بوومەلەرزەیەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەتەنز تۆمار کران ڕایگەیاند: "ئەو بوومەلەرزانەی لە ناوچەی نەتەنز ڕوویان دا، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئهم ناوچەیە نەبووە". دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز بە شێوەیەک چێکراوە کە تەنانەت بوومەلەرزە بەهێزەکانی زۆر زیاتر کاریگەرییان لەسەر نییە.
کاتژمێر ١٠:٢٣ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ی خاکەلێوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە بە پێوەری ڕیشتەر ناوچەی نزیک نەتەنز و بەدرود لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر هەژاند..
Your Comment