بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی بە ئاماژە بە لەئەستۆگرتنی بەرپرسایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران و لەوان بەڵێنی ڕاستی، وتی: پێویست ناکات کە کارێک ئەنجام بدەین و خۆمان لە بەرپرسایەتیی بدزینەوە.
فەرماندەی سپای پاسدارن وتیشی: شەڕ بۆ داگیرکەرانی جیهانی و ئەمریکا، شکستی سەربازیی شەرمەزارانەی بەدواوە بووە و گەلی ئێران هەرگیز لە ڕێگەی هەڕەشە و ترساندنەوە سەر بۆ ئیرادەی سیاسی دوژمنان دانانوێنێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە پاگەندەی ئەمریکا بۆ دەستهەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاسەتی ئۆپەراسیۆنی بەرخۆدانی یەمەن، جەختی کرد: ئێران دەستی لە سیاسەتی ئۆپەراسیۆنی یەمەندا نییە و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وەک نوێنەری یەمەنییەکان، خۆی بڕیاری ستراتژیکی بۆ خۆیان دەدات.
Your Comment