AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٣ ١٤:١٣

ڕاپۆرتی ئاژاوەگێڕانەی گۆڤارێکی ئەمریکی سەبارەت بە پێوەندی ئێران و عێراق

ڕاپۆرتی ئاژاوەگێڕانەی گۆڤارێکی ئەمریکی سەبارەت بە پێوەندی ئێران و عێراق

گۆڤارێکی ئەمریکی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە وێڕای پێش بینی سەپاندنی گەمارۆی نوێ لەسەر بەغدا لەلایەن ترامپەوە، لەسەر پێوەندی ئێران و عێراق هەرای کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، گۆڤاری فارن ئەفرەز نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای هەرا لەسەر پێوەندی کۆنی نێوان ئێران و عێراق، لە هەوڵی ئەمریکا بۆ ئەوەی کە کۆتایی هێنان بە کۆبترۆڵی ئێران بە سەر عێراق وەسفی کرد، هەواڵی دا و عێراقی وەکوو "مانگای شیری" بۆ ئابووری ئێران ناساند.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە حکومەتی ئێران دوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە ، هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە لەدەست داوە و ئێستا بەستراوەتەوە بە عێراقەوە و ئەو وڵاتە دوا کارتی ئێران لە ناوچەکە بەتایبەتی لە بواری ئابوورییە.
فارن ئەفرەز شرۆڤەی دەکات کە حکومەتی ئەمریکا ئێستا بۆ کەم کردنەوەی دزەی ئێران لە عێراق هەوڵ دەدات و زیادی کرد: واشنتۆن نە لە ڕێگای هەوڵی سەربازی بەربڵاوەکانی لە دژی هێزە بە وەکالەتەکانی ئێران لە عێراق، بەڵکوو بە بەکارهێنانی دیپلۆماسی چڕ، هەڕەشەی گەمارۆکان و ئۆپراسیۆنی هەواڵگری ڕاستەوخۆ کە ئێران دوور دەکاتەوە لە بەکارهێنانی بودجەی عێراق وەکوو سەرچاوەیەک بۆ ئابووری خۆی، هەوڵەکانی دەست پێکردووە.
ئەو گۆڤارە لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی عێراق لە ئەگەری لادان لە ویستی واشنتۆن بۆ بێ بەری کردنی تاران لە سەرچاوەی دارایی، دەکەوێتە بەر گەمارۆی نوێیەوە.
News ID 54289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha