AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٠ ١٠:٥٧

کاردانەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پەیامەکەی ئۆجەلان

کاردانەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پەیامەکەی ئۆجەلان

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای نرخاندنی پەیامی ئاشتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، وتی: ئەم پەیامە دەلاقەیەکی ئومێد دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ستفان دووجاریک وتەبێژی ئانتۆنیۆ گوترێش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا، سەبارەت بە پەیامی ئاشتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، وتی: گوترێش پێشوازی لەم گۆڕانکارییە گرنگە دەکات و ئەم هەنگاوە بە کرانەوەی ئومێدێک دەزانێت کە دەتوانێ ناکۆکییەکی درێژخایەن چارەسەر بکات.

وتەبێژی ئانتۆنیۆ گوترێش بە داکۆکی لەوەی کە ئەم پەیامە دەسپێکی خەملانی ئاشتی لە تورکیا بێت، وتیشی: ئەمە ڕووداوێکی زۆر گرنە و ئێمە خەریکی لێکدانەوەی وردبینانەی دۆخەکە و هەوڵ بۆ وەدەستهێنانی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە هەنگاوەکانی دواترین.

News ID 54160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha