بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیاننامەی شاندی ئیمرالی کە بڕیارە سبەینێ دوای دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئەستەنبۆڵ بڵاو بکرێتەوە لە تەلەڤیزیۆنی تایبەتی شارەکانی ئامەد و وانیش بڵاو دەکرێتەوە.
بە پێێ ڕاپۆرتەکان، شاندی ئیمراڵی ئەوڕۆ دەچنە زیندانی ئیمرالی و دوای دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کاتژمێر 17 لە ئەستەنبۆڵ بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە و ئەو بەیاننامە هاوکات بە شێوەی ڕاستەوخۆش لە تەلەڤیزیۆنەکانی گەورەشاری ئامەد و وان بڵاو دەبێتەوە.
ئەو بەیاننامە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەڤیزۆنی گەورەی نێو شاری ئامەد لە گۆڕەپانی شێخ سەعید بڵاو دەبێتەوە. چاوەڕوانی دەکرێت هەزاران کەس لە شارەکانی دەوروبەرەوە بچنە ئامەد و وان بۆ بیستنی ئەو بەیاننامە.

بەیاننامەی شاندی ئیمرالی ئەومڕۆ دوای دیدار لەگەڵ ئۆجالان بڵاو دەبێتەو ەو هاوکات لە تەلەڤیزیۆنە تایبەتەکانی شاری ئامەد و وانیش بڵاو دەکرێتەوە.
News ID 54146
Your Comment