بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عەزیز بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە میدیاکانی وت، “لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە و بەهۆی بەفربارینەوە رێگای مەرزی کێلێ لەم دیو و لەدیوی ئێرانیشەوە داخراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەکە بەتەواوەتی پەکی کەوتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێناچێت ئەمڕۆش رێگاکە بکرێتەوە و ئەگەر بەفر نەبارێت، تا سبەی نیوەڕۆ تیمەکانی رێگاوبان رێگاکە پاک دەکەنەوە و هاتوچۆ کە مەرزکە ئاسایی دەبێتەوە.
پشتر ڕاگەیێندرابوو کە ئەم چەند رۆژە زیاتر لە یەک مەتر بەفر لە سنووری مەرزی کێلێ لە دەڤەری راپەڕین باریوە.
سنووری کێلێ، سنووری نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى ئێرانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە.

سێ رۆژە بەهۆی بەفرەوە رێگای سنوورێ کێلێ قەپات بووە و پێناچێت ئەمڕۆش بکرێتەوە.
News ID 54108
Your Comment