بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر نووسینگەی پارێزەری لە بەرژەوەندیەکانی ئێران لە واشنتۆن سەبارەت بە دەرکردنی ژمارەیەک لە پەنابەرانی ئێرانی لە ئەمریکا و گواستنەوەیان بۆ پەناما هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو هەوڵە بە بێ ڕاگەیاندنی ئەو نووسینگە و نەبوونی بەستێن بۆ دەستێوەردانی کونسوڵخانە ئەنجام دراوە.
لە دەقی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئاگادار بووینەوە کە ئەمریکا بە گرتنە پێشی سیاسەتی سەختگیرانە هەمبەر ئەو کەسانەی کە ڤیزە و بەڵگەی ناسنامەییان نییە و دەستگیر کردنیان کە لە نێوانیاندا ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانیش هەیە، بە بێ ئاگادار کردنەوەی نووسینگەی پارێزەری لە بەرژەوەندییەکانی ئێران و کونسوڵخانە، ئەوانیان بۆ وڵاتانی پەنەما گواستووەتەوە.
ئەو نووسینگەیە ڕایگەیاند کە بە هاوکاری پارێزەرە شارەزاکان، هەموو هەوڵێک بۆ پاڵپشتی لە ماف و بەرژەوەندی ئەو کەسانە دەدات.
بە گوێرەی یاساکانی کۆماری ئیسلامی، داواکاری بۆ پەنابەر بوون لە وڵاتی سێهەم لادان نییە و بێ گومان باوەشی وڵات هەمیشە بۆ ئێرانییە ئازیزەکان کراوەیە.

نووسینگەی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە واشنتۆن دی سی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە دەرکردنی ژمارەیەک لە پەنابەرانی ئێرانی بۆ پاناما بە بێ زانیاری ئەو نووسینگە ئەنجام دراوە.
News ID 54064
Your Comment