بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گۆڤاری ئێنێرژی، سەرەڕای داشکانەوەی نرخی نەوتی جیهانی لە زۆربەی ڕۆژەکانی حەوتەی ڕابردوو، بازاڕی جیهانی نەوت لە ژێر کاریگەریی شیمانەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، شایەدی بەرزبوونەوەی لەسەدا 0.11ی نەوتی برێنت بوو.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەناردەی دووبارەی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە مانگی مارچەوە دەستی پێکردووە و هەرێم دەتوانێ لە ڕێگەی هێڵی بۆریی جیهان، ڕۆژانە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕی جیهانی بکات.
Your Comment