بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێناتۆر جیم ڕیش، سەرۆکی کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی سێنا بڵاو کراوەتەوە، مەرجگەلێکی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان ئەمریکا و دیمەشق دەرکردووە. ناوبراو وتوویە مەرجەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر سووریا ئازادی زیندانیانی ئەمریکی و هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی دزەی هەندێک وڵات لە سووریا لەوانە ڕووسیایە.
بە وتەی جیم ڕیش، ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد هەلێکی نوێی بۆ سووریا ڕەخساندووە بەڵام ئەمریکا ئەبێ لە بڕیاردان و هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێ لە سووریا وشیارانە بچێتە پێشەوە و لە هەوڵی توندڕەوانە و یان کەم کاری خۆی ببوێرێت.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا چوار مەرجی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە نێوان واشنتۆن و دیمەش هێناوەتە ئاراوە. لەوانە حکومەتی نوێی سووریا نابێت ئیزن بدات ئەو وڵاتە ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا لەوانە داعش. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو سێناتۆرە ئەمریکییە ئاماژەی نەداوەتە سەر چارەنووسی کوردەکانی سووریا کە هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕی داعش بوون.
جیم رەیش هەروەها وتوویە کە سووریای نوێ ئەبێ کۆتایی بهێنێت بە دزەی وڵاتەکان لەوانە ڕووسیا و هەروەها هاووڵاتیانی ئەمریکی کە لە سەردەمی حکومەتی بەشار ئەسەد دەستگیر کراون، ئازاد بکرێن.
بە وتەی سەرۆکی کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، بە پێی پێشینەی چالاکی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا کە پێشتر لە گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە ئەلقاعیدە بووە ئەبێ گۆڕینی هەڵسوکەوتی بەرچاوی هەبێت تا هەندێک لە گەمارۆکان هەڵبوەشێننەوە و یان یاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دیمەش بخەنە دەستووری کاری خۆیانەوە.
بەم حاڵەوە ناوبراو لە بەیاننامەکەی خۆیدا ئاماژەی نەداوەتە سەر چارەنووسی کوردەکان لە حکومەتی نوێی سووریا.

بە گوێرەی بەیاننامەی سەرۆکی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکا، واشنتۆن مەرجی تایبەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە سەر دیمەشق دیاری کردووە لە حاڵێکدا کە کوردەکان لە سووریا لە ئەو مەرجە نابینرێت.
News ID 54021
Your Comment