بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، بۆردومان و هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان وایکردووە زیاتر لە 600 گوندی سنووری مەترسی چۆڵبونیان بکەوێتە سەر.
ئاماژەش دراوە کە تەواوی دانیشتوانی ئەو ناوچە سنووریانە ژیانیان لەمەترسیدایە و چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت، نابێت مەترسیەکان پشتگوێ بخرێن و پێویستە حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت.
بەهۆی لەشکرکێشی و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە 1991ەوە تا وەکو ئێستا 183 گوند لە هەرێمی کوردستاندا بە تەواوی چۆڵبوون و 602 گوندی دیکەش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە، تەنانەت نەش توانراوە 400 گوند لە دوایی ڕاپەرین و هەروەها لە دوای دروستکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوەدان بکرێنەوە بەهۆی هەبونی شەڕ و ململانێ لەسەر سنوورەکانی هەرێمدا.
Your Comment