AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٩ ١١:١١

سەرکەوتوویی پەدافەندی ئاسمانیی ئێران لە نمایشی سەربازی "ئێقتدار"

سەرکەوتوویی پەدافەندی ئاسمانیی ئێران لە نمایشی سەربازی "ئێقتدار"

لە دۆخێکدا کە هەڕەشە ئاسمانییەکان بووەتە کێشەی سەرەکی ئاسایشی نەتەوەیی، ئەرتەش بە بەڕێوەبردنی مانۆڕی ئیقتداری پەدافەندی ئاسمانی، تواناییەکانی خۆیی هەمبەر هەڕەشەکان خستەڕوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: بە پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای هێرشبەری وەکوو شەڕکەرەکان، مووشەکی کرووز و بالستیک و شەڕی ئەلکترۆنیک پێویستی بە سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی زیرەک، چەند لۆیی و یەکپارچە زیاتر لە ڕابردوو هەست بە پێداویستی دەکرێت و شەڕەکانی ئەم دواییە وەکوو هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لوبنان و سووریا و هەروەها شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا و تەنانەت شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا گرینگایەتی پەدافەندی چەند لۆیی وڵاتەکانی زیاتر دەرخست. ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادقی یەک و دوو و سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆپراسیۆنی مووشەکی هێزی هەوافەزای سپا لە لەناوبردنی ئاامنجە سەربازییەکان لە ئیسرائیل زیاتر لە ڕابردوو ئەو ڕاستییە ئاشكرا دەکات .

ئێران وەکوو وڵاتێک بە شوێنگەی ژێئۆپۆلیتیکی هەستیار و ئەزموونی شەڕی ئێران و عێراق، سەرمایەدانەری بەرچاوی لە گەشەی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی خۆجەیی ئەنجام داوە و ئەمرۆ بووەتە یەکێک لە هێزە ناوچەییەکان و تەنانەت لە ئاستی جیهانی.


گرینگایەتی پەدافەندی ئاسمانی لە شەڕە نوێیەکان

1. بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی چەند لۆیی

2.پارێزەری لە ژێرخانە هەستیارەکان

3. بەرز کردنەوەی تێچووی هێرشەکان بۆ دوژمن

4. هاوتەریبی لەگەڵ شەڕی ئەلکترۆنیک و سایبری
توانایەکانی ئێران لە بواری پەدافەندی ئاسمانی
1. سیستەمی مووشەکی مەودادرێژ و مامناوەند : سیستەمی باوەڕ 373، سیستەمی 15 ی جۆزەردان، ڕەعد

2. کەناڵی ڕاداری یەکپارچە: ڕاداری سێ ڕەهەندی وەکوو قەدیر و مێرساد، ڕاداری هاوژێەر وەکوو فەجر و کاشان 2

3. درۆنی بەرگری: وەکوو مەهاجر، کەڕاڕ و ئەبابیل

4. شەڕی ئەلکترۆنیک و سایبری

لە مانگەکانی دواییدا، ئەرتەشی ئێران و سپای پاسداران بۆ هاوئاهەنگی و ڕێنوێنی کەناڵی یەکپارچەی پەدافەندی ئاسمانی وڵات و بڕیاگەری ناوەندی خاتەمولئەنبیا چەندین مانۆڕی پەدافەندیان بەڕێوە بردووە کە گرینگترینیان مانۆڕی ئیقتداری پەدافەندی ئاسمانی 1403 بوو.

لە ئەو مانۆڕەدا:

سسیتەمی باوەڕ 373، جۆزەردانی 15 و ڕەعد تاقی کرانەوە.

بەکارهێنانی ئامانجی پەلەوەری هاوشێوە بە توانایی نزیک لە شەڕکەری بەرەی پێنجەم بۆ تاقی کردنەوەی سیستەمی ڕاداری و مووشەکی.

هاوئاهەنگی نێوان هێزی ئاسمانی، درۆنی و پەدافەندی ئاسمانی نیشان درا.

News ID 53896

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha