AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ٢٠:٣٩

مووشەکی "باوەڕی 373" سەرکەوتووانە ئامانجە دوورمەوداکانی پێکا

مووشەکی "باوەڕی 373" سەرکەوتووانە ئامانجە دوورمەوداکانی پێکا

لە بەشی کۆتایی مانۆری پەدافەندی ئاسمانی دەسەڵاتی 1403، سیستەمی ستراتژی و دوورمەودای پەدافەندی ئاسمانی "باوەڕی 373" ئامانجی دوژمنانی لە بەرزاییەکاندا سەرکەوتووانە کردە ئامانجی و خاپووری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەوڕۆ لە بەشی کۆتایی قۆناغی دووەمی مانۆڕی پەدافەندی ئاسمانی دەسەڵاتی 1403، سیستەمی ستراتژی و دوورمەودا و خۆماڵیی "باوەڕی 373"ی هیزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش پاش پێدرانی ئامانج لە لایەن تۆڕی یەکپارچەی پەدافەندی ئاسمانیی وڵات بەو سیستەمە، بە تەقاندنەوەی مووشەک ئامانجەکەی لە ناو برد.

ئامادەبوونی هاوکاتی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی ئێس 300 و باوەڕی 373 و ئاوێتەکردنی ئۆپەراسیۆنیی ئەو دوو سیستەمە پێکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئامانجەکان لە بەرزاییدا لە خاڵە تایبەتییەکانی ئەو مانۆڕە بوون.

News ID 53878

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha