بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو بەرپرسی بەرگری ئەمریکا بە ئێن بی سی نیووزیان ڕاگەیاندووە کە پنتاگۆن پلانی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ئامادە دەکات.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی نزیکی لەم دواییانەدا حەزی خۆیان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەربڕیوە، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی پنتاگۆن دەستبکەن بە داڕشتنی پلان بۆ کشانەوەی تەواوەتی لە سووریا لە ماوەی 30، 60 یان 90 ڕۆژدا.
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ترامپ، هەینی ڕابردوو لە بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی وڵاتەکەی لە تامپای ویلایەتی فلۆریدا بەسەر بردووە و لەگەڵ سەرکردە باڵا سەربازییەکان کۆبووەتەوە و کۆنترۆڵکردنەوەی لەبارەی ڕۆژئاوای ئاسیا وەرگرتووە.
Your Comment