بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مەزڵۆم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە جەختی کرد کە ئەو وڵاتە چووەتە نێو قۆناغێکی نوێیەوە و خەڵکی سووریا و گرووپە نێودەوڵەتییەکان نایانەوێت بچنەوە نێو شەڕی نێوخۆیی و ئاڵۆزییەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بۆشایی ئەمنی و هێرش و دۆخی نالەباری ئابووری لە سووریا دەبینین.
مەزڵۆم کۆبانێ سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا وتی: دووفاقەییەکی ئاشكرا و گەورە هەیە. بۆ زۆربەی سووریاییەکان شەڕ کۆتایی هاتووە کەچی ناوچەکانی ئێمە وەکوو بەنداوی تشرین و قەرەقوزاق هێرشی ئاسمانی و زەوینی دەکرێتە سەر.
ناوبراو وتیشی: هێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نەتەوەیی کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەرکرێن هێرشمان دەکەنە سەر. بەم حاڵەوە ئێمە لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە بەدوای چارەسەری ئەو قەیرانەین. بەرپرسیارێتی ئەو هەوڵە لە ئەستۆی دەسەلاتدارانی نوێی سووریایە. ئەوان ئەبێ بەر بە هێرشەکانی تورکیا بگرن.
فەرماندەی هەسەدە بە ڕەخنە لە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا ئاماژەی دایە سەر بۆشایی ئەمنی لە ئەو وڵاتە دوای ڕوواخنی بەشار ئەسەد.
News ID 53778
Your Comment