بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپا لە میانەی ڕوونوێنی لە کۆمەڵەی شارە سەریاوییەکانی هێزی دەریایی سپا، وتی: ئەو کۆمەڵەی ئەوڕۆ دیتمان یەکێکە لە بێژومار کۆمەڵەکانی پاراستنی سیستەمگەلی سەریاوی هێرشبەرانە و مووشەکهاوێژی و مینڕێژی هێزی دەریایی سپا.
ناوبراو بە ئاماژە بە نادیاربوونی ئەم دەسکەوتە هەمبەر بە گشتییەتی هێزی بەرگری هێزی دەریایی سپا، ڕاشیگەیاند: توانای شەڕی سەریاویی و سیستەمگەلی مووشەکیی دابەستراوە لەسەریان، ئەوڕۆ بەسەر پانتای کەنداوی فارسدا و لە سەرتاسەری ئاوەکانی ئەم وڵاتەدا، خەریکی گەشتڵێدان بۆ سەرفەرازی و پاراستنی سنوورە ئاوییەکانی ئێرانی ئیسلامین.
وتیشی: ئەوڕۆکە هێزی دەریایی سپا جگە لە شەڕی نزیک لە ڕێگەی دوور و شەڕی دوور لە ڕێگەی دوور و شەڕی نزیک لە ڕێگەی نزیکەوە، توانای چێکردنی توێژەجۆراوجۆرەکانی بەرگری و هێرشی فرەچەشنی هەیە.
Your Comment