AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٦ ١٢:٣٨

سوودانی: ئێران هاوپەیمانی گرینگی عێڕاقە؛ ڕۆڵی بەرچاوی تاران لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و تیرۆریزم

سوودانی: ئێران هاوپەیمانی گرینگی عێڕاقە؛ ڕۆڵی بەرچاوی تاران لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و تیرۆریزم

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە ئێران هاوپەیمانێکی گرینگ بۆ ئەو وڵاتەیە و لە پاڵ بەغدا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هەوڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی بی بی سی عەرەبی لە لەندەن جەختی کرد: عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە کە بڕیارەکانی بەدوور لە دزەی کەسانی دیکە دەدات.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ئیزنی دەستێوەردانی ناوخۆیی نادەینە هیچ کەسێک، دەوڵەتی عێڕاق لە دوو ساڵ پێشەوە بۆ پێوەندی دەرەکی لەسەر ڕێزی بەرانبەر و دەستێوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی هەوڵ دەدات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: سەبارەت بە دزەی ئێران لە عێراق گەورە کردنەوەی هەیە و ئەو ڕەوتە نێوی ترساندن لە ئێرانە. ئێران لە شەڕ دژی تیرۆریزم لە پاڵ عێراق وەستا. پێوەندی ئێمە لەگەڵ ئێران بەرچاوە و تاران هاوپەیمانێکی گرینگ بۆ بەغدایە. عێراق هاوکات پێوەندیەکی باشیشی لە گەڵ ئەمریکایە.

سوودانی سەبارەت بە هێزەکانی حەشدی شەعبیش وتی: ئەوە پرسێکی نێوخۆییە کە بە پێی دەستوور چارەسەر دەکرێت. ئەو گرووپانە دژی بوونی بیانییەکان لە عێراقن و ئێمەش بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی ئەمریکا لە عێراق هەوڵ دەدەین.

سوودانی سەبارەت بە ئیسرائیل جەختی کرد: کابینەی نتانیاهۆ بۆ پەرەپێدان بە پێکدادان و شەڕەکان بە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە بێدەنگی نێودەوڵەتی هەمبەر جەنایەتەکانی تێلاڤیڤ هەوڵ دەدات. جیهان هەمبەر راگرتنی ئیسرائیل شکستی هێناوە.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕاناکرییەکانی سووریاش وتی: ئێمە ڕێز بۆ ورەی خەڵکی سووریا دادەنێین. داعش لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە. هەروەها بوونی سەربازی چەند ولات لە سووریایە. عێراق دژی دەستیوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبییە. دەوڵەتی نوێی سووریا ئەبێ ڕێز بگرێت لە داواکارییەکانی خەڵکی سووریا و نەبێتە دارەدەستی وڵاتانی دەرەکی.







News ID 53584

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha