بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له كاتێكدا، حکومەتی تیرۆریستی جەولانی لە سووریا (موحسینە ئەلمەحیساوی) وەک پارێزگاری سوەیدا دیاریکرد، لەوەڵامی خواستی خەڵکی پارێزگاکە، خه‌ڵكى ئه‌و پارێزگایه ڕێگه به‌ئیداره‌ى نوێى سووریا و هێزه تیرۆریستەکان ناده‌ن بچنه پارێزگاكه‌و ئه‌گه‌رى شه‌ڕو پێكدادانیش هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاكان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، شەوی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك سەربازی ڕژێمی تیرۆریستی سووریا ویستویانە بچنە شاری سوەیدا لەباشووری سووریا، بەڵام لەلایەن گرووپە چەکدارە خۆجێیەکانەوە ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە سوەیداو داوایان لێکراوە بگەڕێنەوە دیمەشق.
سەرچاوە ئەمنیەکانیش ده‌ڵێن: سەربازانی ڕژێمی سووریا چاوەڕوانی فه‌رمانی دیمەشق دەکەن، بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سوەیدا.
گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان دوو ڕۆژ پێش ڕوخانی ئەسەد لەسوەیدا بڵاوبوونەتەوە، ئەم گرووپە لەچوارچێوەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکاندا هاوپەیمان بوون‌و هەموو هێزەکانی سوپای ئەسەد و ناوەندە ئەمنییەکانی لەپارێزگاکە دەرکرد، باس لهوهشدهكرێت خه‌ڵكێكى زۆرى ئه‌و پارێزگایه چه‌كیان هه‌ڵگرتوه.
گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان لەپارێزگای سوەیدا ڕێگرییان لەئیدارەی سەربازی نوێی سووریا كرد بچنە شارەکەوه، سه‌رچاوه‌كانیش هه‌واڵیش ده‌ڵێن:"به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكى شاره‌كه چه‌كى هه‌ڵگرتووه".
News ID 53377
Your Comment