AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٣ ١٤:١٩

ئێران تۆمەتی کەڵک وەرگرتن لە منداڵان لە دژی ئیسڕائیل ڕەتدەکاتەوە

ئێران تۆمەتی کەڵک وەرگرتن لە منداڵان لە دژی ئیسڕائیل ڕەتدەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پاگەندەی کەڵک وەرگرتنی ئێران لە منداڵان بۆ چێ کردنی گرووپ لە دژی ئیسرائیل وتی: تۆمەتدانەکان لە ئێران بێ بنەمایە و ئێمە نە هێزی بە وەکالەتمان هەیە و نە پێویستیمان پێیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر هەڵگرتنی خەڵاتی بۆ ناونیشان لەسەر جەولانی وتی: خەڵکی سووریا بەدڵنیاییەوە خۆیان ئەوەندە ژیر هەن کە لەسەر وڵاتەکەیان بڕیار بدەن. ئەو ڕوانگەیەی ئەمریکا نیشانەی زاڵ بوون و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکەیە کە جگە لە نائەمنی و دابەش کردنی وڵاتەکان هیچ ئەنجامێکی نابێت.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا و سیاسەتی ئێران و پێوەندی لەگەڵ گرووپە دژبەرەکان وتی: چوونی ئێمە بۆ سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بوو. لە پێشەوە لەگەڵ هەندێک لە گرووپەکان پێوەندیمان هەبوو بەڵام ئێستا پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە ئارادا نییە.

بەقایی لە وەڵام بە هەواڵنێری مێهر لەسەر ئەوەی کە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی ڕۆژاوا پاگەندەیەکی زۆر سەیری هێناوەتە ئاراوە کە ئێران بەدوای بەکارهێنانی منداڵان بۆ پێکهێنانی تۆڕی بە وەکالەت لە ئەورووپا لە دژی ئیسرائیلە، وتی: ئەو پاگەندەیە بێ بنەما و شەرمهێنەر و نائەخلاقییە. ئێمە بەردەوام ڕامانگەیاندووە کە ئێمە نە گرووپی بەوەکالەتمان هەیە و نە پێویستمان پێیەتی.

ناوبراو بە ئاماژە بە گفتوگۆکانی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی وتی: ئەو گفتوگۆگەلە درێژەی دەبێت. ئێمە نیگەرانی و داواکارییەکانی خۆمان هاوپەیوەند بە ناوچەکە و پرسەکانی دیکە ڕاگەیاند. پرسی ئەتۆمیش یەکێک لە ئەو بابەتانە بوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پاگەندەکان لەسەر ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان عەرەبستان و ئیسرائیل وتی: ئێمە گۆڕانکارییەکان شوێنگیری دەکەین. ئاسایی کردنەوەی پێوەندی دەبێتە هپی لەبیر کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەمبەر فەلەستین.

ناوبراو راشیگەیاند کە ئێمە توانیمان هاووڵاتیانی ئێران لە سووریا بهێنینە دەرەوە بەڵام بە جیدی ڕایدەگەیێنین کە هاووڵاتیانی ئێرانی سەفەری سووریا نەکەن.



News ID 53237

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha