بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "الحدث"، وێڕای ئیجابی وەسفکردنی دانوستانە ڕاستەوخۆکان لەگەڵ دیمەشق، ڕایگەیاند کە دانوستانی نێوان ئیدارەی خۆسەر کوردی سووریا لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی ئەمریکاوە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو هەروەها لە چوونی بەمزووانەی وەفدێکی هەسەدە بۆ دیمەشق هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند: هەسەدە لە هەموو چین و گرووپەکان پێکهاتووە و تەڤڵبوونی ئەو هێزانە بە ئەرتەشی سووریا ڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی گفتوگۆوە ئەنجام دەدرێت.
Your Comment