AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١١ ٢١:٥٥

ئەمریکا نکۆڵی لە شەڕی تورکیا و کوردەکانی سووریا دەکات

ئەمریکا نکۆڵی لە شەڕی تورکیا و کوردەکانی سووریا دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدعای کرد کە ئاگربڕی نێوان هێزەکانی کوردی سووریا و تیرۆریستانی سەر بە پەکەکە لە مەنبەجدا هێشتا جێگرە و هیچ شەڕێک لە ئارادا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سابرینا سینگ یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتەییدا خۆیدا، نکۆڵی لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە مەنبەج و هاوێری کۆبانی لە باکووری سووریا هاوکاتی بوردومانی ئاسمانی تورکیا کرد و لە وەڵامی پرسیارێک لەوبارەوە، وتی: ئاگربڕێک کە بۆ وەستانی شەڕ لەو ناوچەدا کراوە، هێشتاش جێگرە و واشنتۆن هێشتاش چاودێری دۆخی ناوچەکە دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ لە پێکدادانی چەند ڕۆژ لەوە پێشی هێزە کوردەکان و تیرۆریستان لە مەنبەج زیاتر لە ٣٠ کوژراوی لێ کەوتۆتەوە.

News ID 53362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha