بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الاخبار"، سەرچاوەیەکی بەرپرسی عێراقی ئاشکرای کرد کە پاش چڕبوونەوەی گوشاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ سەر دەوڵەتی عێراق لەپێناو چەکداماڵین و هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی و گرووپە بەرخۆدانەکانی عێراقی، محەمەد ئێحسان نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق، لە سەفەری دووەمی بۆ شاری نەجەف، داوای لە ئایەتوڵڵا سیستانی کردووە بە دەرکردنی فتوایەک خوازیاری هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی تەڤڵبوونی ئەو هێزانە لە وەزارەتی ئاسایش بدات.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئایەتوڵڵا سیستانی نە تەنیا پێشوازی لە نوێنەری نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نەکردووە، بەڵکوو لە ڕێگەی سەید محەمەدڕەزای کوڕی ناڕەزایەتی خۆی بەو بڕیارە دەربڕیوە.
Your Comment