بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستەی سەرۆکایەتیی سووریا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کاردانەوەی بەرامبەر بە دەنگۆی ڕۆیشتنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە وڵات و سەردانە خێراکانی بۆ وڵاتانی دیکە نیشان دا.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دەستەی سەرۆکایەتی سوریا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.
جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئەو دەنگۆیانە دەنگۆی نوێ نین. پێشتر ئەم میدیایانە لە ساڵانی ڕابردووی شەڕدا ئەم شێوازەیان پەیڕەو دەکرد بۆ فریودان و کاریگەری لەسەر وڵات و کۆمەڵگای سوریا.
دەستەی سەرۆکایەتی سوریا ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد لە دیمەشق ئامادەیە و لەوێشەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.
Your Comment