بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی وێڕای شرۆڤە کردنی ئەنجامی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سووریا و تورکیا لە سەفەری ئەم دواییە بۆ دیمەشق و ئەنقەرە لەسەر سیاسەتی نەگۆڕی ئێران لە پاڵپشتی دەولەت، ئەرتەش و گەلی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان جەختی کرد.
سەید عەباس عێراقچی لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر وتی: چالاک بوونەوەی دووبارەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا و بڵاو بوونەوەیان لە ناوچەکەی مەترسییەکی جیدی بۆ ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییەی زەرووری وەسف کرد.
وەزیری دەرەوەی میسریش لەسەر سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی لە سەروەری، یەکپارچەیی و ناوەندە یاساییەکانی سووریا جەختی کرد..
عێراقچی لەسەر پاڵپشتی ئێران لە سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان جەختی کرد.
News ID 52992
Your Comment