بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە دەنگی ئۆتۆمبێلی ئورژانس لە شاری ئیدلب بۆ یەک چرکە نابچڕێت و ئەو ئۆتۆمبێلانە هەر خەریکی گواستنەوەی تیرۆریستە بریندارەکان و تەرمەکانیانن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام فەرمانی نەخۆشخانەکانی ئیدلب تەنیا تیرۆریستەکان ویزیت بکەن.
ناوبراو زیادی کرد کە نەخۆشخانەکانی ئیدلب، ئێریحا، معرە مسرین، بنش و سەرمدا دەیان بریندار کە ئەندامیان لەدەست داوە، وەرگیراون. لە ڕەوتی هێرشە ئاسمانییەکان شەڕکەرەکانی ڕووسیا و سووریا بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستەکان تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەسیان لێ کوژراوە.
هێزی ئاسمانی سووریا درۆنی تیرۆریستەکانیان تێکشکاند
الاخباریه سوریە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە مەیدانییەکان ڕاپۆرتی دا کە بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی سووریا لە چەند کاتژمێری ڕابردوو لانیکەم 11 درۆنی تیرۆریستەکانیان لە ئاسمانی حەما تێکشکاند.
هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە پێکدادانی توند لە نێوان ئەرتەشی سووریا و تیرۆریستەکان لە نزیک شارۆچکەی خناسر هەڵکەوتوو لە دەڤەری حەلەب ڕووی داوە.
جگە لە ئەوە تەلەڤیزیۆنی سووریا هەواڵی دا کە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە مۆڵگەی تیرۆریستە هەڵاتووەکان لە ناوچەی مورک هەڵکەوتوو لە دەڤەری حەمایان کردووەتە ئامانج.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە تیرۆریستەکان پاگەندەی پێشڕەوی بەربڵاو لە حەما و حەلەب دەکەن بەڵام بوردمانی مۆڵگەکانیان بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی ئەو گرووپە.
Your Comment