بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دوو سەرچاوەی سەربازی سووری لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێڕز ڕایانگەیاند کە شەڕکەرەکانی ڕووسیا و سووریا مۆڵگەی تیرۆریستەکان لە شاری حەلەبیان کردە ئامانج.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەناڵی ئەلجەزیرە لە زمانی ئەو هێزانەوە پاگەندەی کرد کە فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبولزهور لە دەڤەری باشووری ئیدلبیان بە دەستەوە گرتووە.
هەواڵنێری کەناڵی ئەلجەزیرە هەروەها پاگەندەی کرد کە تیرۆریستەکان کۆنترۆڵی شاری جرجناز هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی ئیدلبیان دوای پێکدادان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سووریا بەدەستەوە گرتووە.
لە ئێستادا شەڕی نێوان هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و تیرۆریستەکان لە ئیدلب و حەلەب درێژەی هەیە.
Your Comment