به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوێنێ له ئان و ساتی نزیک بوونه‌وه له جه‌ژنی قوربان په‌یامێکی گرنگی ڕوو له جیهان بڵاو کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای ئه‌م په‌یامه‌دا هاتووه: ئه‌وان که حه‌جیان بۆ سه‌فه‌رێکی زیاره‌تی-گه‌شتیاری کورت کردووه‌ته‌وه و دوژمنی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران له ژێر ناوی "به سیاسی کردنی حه‌ج" شاردووه‌ته‌وه، شه‌یتانگه‌لێکی بچووکن که له به‌رانبه‌ر شه‌یتانی گه‌وره -ئه‌مریکا- هه‌ڵده‌له‌رزن.
له درێژه‌دا هاتووه: به‌رپرسانی سعوودییه که ڕێگه‌یان به زیاره‌ت کردنی حاجییه ئێرانییه‌کان گرت، ئه‌و سهرلێشواوانهن که بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر کورسی سته‌مگه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئاماده‌ن که هاوکاری زایۆنییه‌کان و ئه‌مریکا بکه‌ن و له پێناو ئه‌مه‌شدا ئاماده‌ن هه‌رچی خه‌یانه‌ته بیکه‌ن.
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامی ڕێبه‌ری باڵای ئێران هاتووه: ساڵی پێشوو به هه‌زران حاجی و زیاره‌تکاری مه‌که و مه‌دینه‌ی پیرۆز گیانی خۆیان به‌خت کرد و هه‌موو که‌س ئاگاداره که ئه‌مه‌ش بۆ که‌مکاری ده‌وڵه‌تی سعوودییه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت بڕێک که‌س ده‌ڵێن ئه‌مه کاره‌ساته و به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام بووه. به هه‌زران بنه‌ماڵه‌ی موسوڵمانیان غه‌مبار بار کرد و له ئێرانیش نزیک به ۵۰۰ که‌س شه‌هید بووه.
شایانی باسه که ئه‌م په‌یامه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران کاردانه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری له مێدیا و ڕۆژنامه ڕۆژئاواییه‌کاندا بووه.
کاناڵی بی بی سی له‌مباره‌وه وتی: ڕێبه‌ری ئێران له پهیماکهی خۆیدا توان و لێهاتوویی به‌ڕێوه‌به‌ری عه‌ره‌بستانی بۆ ڕێوڕه‌سمی حه‌ج بردووه‌ته ژێر پرسیار و داوای له موسوڵمانه‌کانی جیهان کرد تاکوو چاو به‌سه‌ر جه‌نایه‌ته‌کانی سعوودییه‌دا نه‌به‌ستن.
کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فڕانس ۲۴ له‌مباره‌وه نووسی: ڕێبه‌ری باڵای ئێران به تووندی ڕه‌خنه‌ی له سعوودییه‌کان گرتووه و ئه‌وانی تاوانبار کرد که له دوای سیاسی کردنی پرسی حه‌جن و له به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته، وه‌ک شه‌یتانی ده‌ست په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریکا ناوی برد.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکایی نیۆیۆرک تایمز سه‌باره‌ت به په‌یامه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران نووسی: ڕێبه‌ری ئێران ئالی سعوودی به به‌رپرسی یه‌که‌می کوژرانی حاجییه‌کان له ساڵی پێشوودا ناو برد و جه‌ختی کردووه که ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بستان له جێگه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی پزشکی، حاجییه برینداره‌کانی له‌ناو کانتینرهکاندا زیندانی کرد و زۆر که‌س به‌م هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست دا.
شایانی باسه که زۆربه‌ی مێدیا ڕۆژئاواییه‌کان تاکوو ئێسته ئاماده نه‌بوون ته‌نانه‌ت یه‌ک وێنه‌ی کوژرانی حاجییه‌کانی عه‌ره‌بستان بڵاو بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی بیزنس ستاندارد له‌مباره‌وه نووسی: ڕێبه‌ری ئێران ئه‌مڕۆ به تووندی ڕه‌خنه‌ی له به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان گرت و ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر لاواز له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێبه‌ری ئێران له وشه‌ی زۆر تووند و کاریگه‌ر بۆ ڕه‌خنه کردن له سعوودییه‌کان که‌ڵکی بردووه.
هه‌روه‌ها ده‌یلی مه‌یل نووسی: ڕووداوه‌که‌ی پاری ڕێوڕه‌سمی حه‌ج، بووه هۆی تێکچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان و ڕێبه‌ری ئێران داوای له هه‌موو موسوڵمانانی جیهان کرد تاکوو له پێناو سته‌مه‌کانی سعوودییه‌کان بێ ده‌نگ نه‌بن.
Your Comment