AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١ ٠٨:٤٩

ئێران هەڕەشەی لە شۆرای حوکام کرد؛ وڵامی گونجاو دەدەینەوە

ئێران هەڕەشەی لە شۆرای حوکام کرد؛ وڵامی گونجاو دەدەینەوە

ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک کۆمار ئەورووپای خستە بەردەنگەوە و وتی: بەدڵنیاییەوە ئەگەر هەوڵێکی ناسازێنەر لەلایەن شۆرای حوکامەوە ئەنجام بدرێت و بەیاننامەیەک دەربکرێت ئێران وەڵامی گونجاوی دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی سەنایی ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک کۆمار لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی وتی: ڕافائێل گرۆسی بە گشتی ڕاپۆرتێکی ئەرێنیی لە سەردانەکەی لە ئێران پێشکەش کرد بەڵام ئەوەی کە وڵاتانی ئەورووپی دەیانەوێت بەیاننامەی سیاسی دەربکەن یان مۆڵەتێک دیاری بکەن ئەوە هەوڵێکی ناسازێنەرە.

ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک کۆمار وتی: پێم وایە نەک هەر لە پرسی ئەتۆمی و هاوکاری ئێران و ئاژانس و کۆبوونەوەی شۆرای حوکام بەڵکوو بە گشتی لە پێوەندی ئێران و ئەورووپا دوو ڕێگا لە بەردەمدایە.
یەک ئەوەیکە ئەورووپا پێشوازی بکات لە ئایدیاکانی دەوڵەتی مەسعوود پزشکیان بۆ پێوەندییەکان و دووهەم ئەوەی کە بچێتە نێو ڕێگایەکی سیاسی و پەراوێزییەوە کە نە لە قازانجی لایەنەکانە و نە سازێنەریشە کە ئەمن ڕێگای ەیەکەم پێشنیار دەکەم و لە جیاتی چڕ کردنەوەی دۆخەکە هەوڵ بدەن بۆ چارەسەر کردنی.

ناوبراو درێژەی دا: کۆماری ئیسلامی لە دەیەکانی رابردوو سەلماندوویەتی کە لە بەرگری لە مافی خۆی زۆر پاداگرە و ناکشێتەوە. سەبارەت بە ئەم بابەتەش بڵێم کە ئەگەر هەوڵێکی ناسازێنەر لەلایەن شۆرای حوکامەوە ئەنجام بدرێت و بەیاننامەیەک دەربکرێت ئێرانیش وەڵامی گونجاو دەداتەوە.

News ID 52776

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha