بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەمید یەحیا سەریع وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا یەکەی مووشەکی و ئاسمانی یەمەن بە چەند مووشەکی کرووز و درۆن کۆپاپۆری فرۆکەبەری ئەمریکی "ئابراهام"ـیان لە دەریای سوور کردە ئامانج.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کۆپاپۆری ئەمریکی پلانی هێرشکردنە سەر یەمەنی لەسەردا بووە و بەو ئۆپەراسیۆنانە لە هێرشەکەی نامراد بووە، ڕاشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی دووەمیشدا دوو کۆپاپۆری ئەمریکی کرایە ئامانجی مووشەکی بالستیکی و درۆنی یەمەنی.
عەمید سەریع هەروەها بەرپرسایەتی گۆڕینی دەریای سوور بۆ ناوچەی شەڕ و ململانێ و پاشهاتەکانی بۆ پاپۆرەکانی تری خستە ئەستۆی ئەمریکا و بەریتانیا.
Your Comment