AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٢ ١٨:١٠

ڕاگەیێندراوی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە کۆبوونەوەی ئاستانە

ڕاگەیێندراوی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە کۆبوونەوەی ئاستانە

نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە "کۆبوونەوەی ئاستانە"دا هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە، کەرتی ڕۆژئاوایی و لوبنانیان ئیدانە کرد و جەختیان لە درێژەی هەوڵەکان بۆ ئاسایی‌کردنەوەی پێوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕیانووستی، نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە "کۆبوونەوەی ئاستانە"ی کازاخستاندا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەش هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە، کەرتی ڕۆژئاوایی و لوبنانیان ئیدانە کرد و خوازیاری ئاگربڕی بەپەلە بوون.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە لایەنەکان هەمبەر بە کۆمەڵکوژیی و هێرشە جەنایتەکارەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و هەروەها دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و کەرتی ڕۆژئاوایی، بە توندی نیگەرانی خۆیان دەربڕی و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە وێڕای دابین‌کردنی ئاگربڕی خێرا و هەمیشەیی، گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بە غەزە دەستەبەر بکات.

نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا هەروەها هێرشی سەربازخی بۆ سەر سووریایان بە پێشێل‌کردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی زانی و کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی و تەشەنەی ناوچە و جەختیان لە درێژەی هەوڵەکان بۆ ئاسایی‌کردنەوەی پێوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق کرد.

News ID 52659

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha