بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان ڕۆژی سێشەممە لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: تۆڕی نێودەوڵەتی گەشتیاری ڕێگای مێژوویی بەهارات تایبەتی ئۆتۆمبێلەکانی کەمپەر و کاروان و ماتۆڕی موسافرەتی کە لە وڵاتی هیندەوە دەستی پێکردووە ، بە هاتنی بۆ نێو ئێران و پەڕینەوە لە چەند پارێزگای جیاواز ئێستا گەییشتووەتە پارێزگای کوردستان.
ناوبراو راشیگەیاند کە ئەمڕۆ سێشەممە ئەو تۆڕە گەشتیارییە دوای ئامادەبوون لە شاری مەریوان و پەڕێنەوە لە دەروازەی سنووری باشماخ دوانیوەڕۆی چوارشەممە دەگاتە شاری سلێمانییە و لە شوێنی کۆبوونەوەی دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری عێڕاق-سلێمانییە کۆ دەبنەوە.
دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری سلێمانی لە 24 بۆ 26 ی خەزەڵوەر بە بەشداری پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و هەمەدان لە شاری سلێمانیە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment