AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١١ ١٤:٣٧

لە بەیاننامەیەکدا جەخت کرا؛

چین: پاڵپشتی لە مافی ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی دەکەین

چین: پاڵپشتی لە مافی ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد کە پەکین لە مافی ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، پاڵپشتی و پشتیوانی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد کە پەکین لە مافی ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی پاڵپشتی و پشتیوانی دەکات.

پێشتر لین جیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتبووی کە چین دی پێشێل کرانی سەروەری نەتەوەیی و ئاسایشی وڵاتانی دیکە و پشت بەستن بە زۆرەملێیە و هەروەها وتی: دۆخی ئێستای ڕۆژاوای ئاسیا زۆر نەگونجاوە و لایەنەکان ئەبێ خۆیان ببوێرن لە ئاڵۆزتر کردنی دۆخەکە.

News ID 52515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha