AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٤ ١٤:٢٩

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند:

تورکیا شەو تا بەیانی کوردستانی سووریای بۆردومان کرد

تورکیا شەو تا بەیانی کوردستانی سووریای بۆردومان کرد

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلێک لە کوردستانی سووریا هەتا ئەوڕۆ درێژەی بوو و زیانێکی قورسی ماڵی و مرۆیی لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای تەشەنەی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی سووریا، ژمارێک کرێکار بریندار و چەندین ناوەندی پیشەسازی و دامەزراوەگەلی ئاسایش و هومارەکانی گەنم کراونەتە ئامانج و زیانیان پێگەیشتووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکان، لەو هێرشانەدا کە لە ماوەی شەوی ڕابردوو تا بەیانی ئەوڕۆ درێژەی بووە، ناوەندی شاری کۆبانی بە خەستی کراوەتە ئامانج و تێیدا ٧ کەس بریندار بوون و هاوکات لە دوای بۆردومانی هۆمارەکانی گەنمی گوندی "ڕووی" لە هاوێری کۆبانی کرێکارێکی تریش بریندار بووە.

هەروەها ئەوڕۆ بینای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی لە ناوچەی سینا لە شاری قامیشلۆ، بینای ساتکوپ لە قەناتی سویس و کارخانەیەک لە گوندی مەرگەمیرا لە ناوچەی دیرک لە لایەن فرۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دۆخێکی مرۆیی قەیراناوی لێکەوتووە.

News ID 52403

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha