بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەیدعەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەوی ئەندامی کۆمکاری ناوچەیی ٣+٣ و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵایە تورکیا، گەیشتە ئەستەنبۆڵ و ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیداری کرد.
عێراقچی لەو سەفەرەدا وێرای ڕاگەیاندنی سڵاوی سەرۆک کۆماری ئێران بە هاوتای تورکیای، جەختی لە تۆکمەی پێوەندییە ناوچەییەکان و پەرەدان بە پێوەندیی دوو قۆڵی ئەنقەرە-تاران لە بوارگەلی بازرگانی، ئابووری، گەشتیاری، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەوڵی هاوبەش بۆ وەستاندنی ماشینی تیرۆری ڕژیمی زایۆنی کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش لەو دیدارەدا وێڕای نرخاندنی هاوکاریی شلگێڕانە و نزیکی ئێران و تورکیا وەک دوو وڵاتی گرنگی ناوچە بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، جەختی لە تۆکمەکردن و پەرەدان بە پێوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکان بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کرد.
Your Comment